بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وتی: پرسی گەڕانەوەی ئێرانییەکان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ کەسانێک کە مەیلیان لە مانەوەی هەمیشەیی لە ئێران نییە، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسوودەیی و متمانە سەردانی ئێران بکەن، لەو پرسانەیە کە هەم لەم دەوڵەتە و هەمیش لە دەوڵەتانی پێشەوەدا باسی لێوە کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە، هیچ وڵاتێک حەز ناکات ڕۆڵەکانی لە شوێنێکدا بن کە حەز بە گەڕانەوە بۆ نیشتمانیان بکەن و نەتوانن سەفەر بکەن یان لانیکەم لەبارەیەوە نیگەرانییان هەبێت. وتیشی: هەر بۆیە لە دانیشتنێک لە نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری، ئەنجومەنی باڵای ئێرانییەکانی هەندەران چالاک کرا و بڕیار درا ژێرخانی پێویست و لەوان لێکدانەوەی ئەمنی، بۆ ئەو باسە دابین دەبکرێت.
موهاجرانی زیادیشی کرد: هەڵبەت زۆربەی ئاستەنگەکانیش ئەمنی نین و ڕەنگە کەسێک بە هۆی سكاڵایەکی تایبەتیی وەک ماڵ و میرات نەتوانێ بگەڕێتەوە و هەر بۆیە نابێ هەموو باسەکان ئەمنی بکرێنەوە و ئەوان ڕۆڵەکانی ئێمەن کە لە جێیەکی تردا دەژین و ئێمە دەمانەوێ بەستێنێکی هێمنیان بۆ بڕەخسێنین.
Your Comment